١٢ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٥:٥٢
رەخنەی مامۆستای ئایینیی ناسراوی سوننەی لوبنان لە عەرەبستان

مامۆستای ئایینیی ناسراوی سوننەی لوبنان رەخنەی گرت لە کردەوەی عەرەبستان بەرامبەر بە لایەنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ‌ ‌شێخ «عبدالناصر الجبری » ، لە زانایانی ناسراوی سوننە و سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئومەتی لوبنان رۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ناڕەزایەتیی دەربڕی بە قسەکانی «ترکی الفیصل » ، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی ئاسایشی عەرەبستان بەدژی لایەنەکانی خۆراگریی فەلەستین و شەرمەزاری کرد.

شیخ الجبری راشیگەیاند ، پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەنەکانی خۆراگریی لە بەرامبەر زایۆنییەکان لە حاڵێکدایە کە هەندێ لە وڵاتنی عەرەبیی لەوان عەرەبستان ، فەلەستینیان لە بەرامبەر جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنیی بە تەنیا جێهێشتووە.

لەگەڵ ئەوەشدا ، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین تۆمەتەکانی الفیصل بەدژی خۆراگریی بە رەت کراوە زانی و جەختی کرد ئەو لێدوانە بەتاڵانە بە ئاراستەی خزمەت بە بەرژەوەندیی و سێناریۆکانی رژێمی زایۆنییە.

ترکی فیصل ، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی هەواڵگریی عەرەبستان رۆژی شەممە لە سمیناری تاقمۆکەی تیرۆریستیی مونافقین لە پاریس بانگەشەی کرد کۆماری ئیسلامیی ئێتان بە ئامانجی پەرەدان بە ئاژاوە لە ناوچەکە پشتیوانیی لە حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین دەکات.